کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودەدری و پرسەنامەی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگە

19:36 - 17 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی هاووڕێیانی پێشوو هاودەردەی و پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

هاودەردی و پرسەنامە


بەپێی هەواڵی گەیشتوو و ڕاگەیاندرواێک کە لە لایەن هاوڕێیانی پێشوومانەوە بڵاو کرایەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٦ی سێپتامبری٢٠١٦ی زایینی تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو هاوڕێیانە کە لە ناوچەی سەردەشت لە حاڵی جەولەدا بوون لە ناوچەی بوڵفەت لە نێوان گوندەکانی کانی زەرد، وەردێ و گڵکەند لەگەڵ تەڵەی ئینفجاری و کەمینی هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو بوون کە بەداخەوە لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا ٢ پێشمەرگە بە ناوەکانی ئازاد ئاڵی و ئەمیر قادریان شەهید بوون.

لەو پێوەندیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمیی خۆی لەگەڵ هاوڕێیانیان و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەردەبڕێ و کردەوەی جینایەتکارانە و تێروریستی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتاریا

١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی
٧ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی