کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٨ هاووڵاتیی دیکە لە سنوورەکانی ورمێ، سەڵماس و پیرانشار دەسبەسەر کران

22:49 - 7 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ٤٨ کەس لە سنووری شارەکانی ئورمیە، سەڵماس و پیرانشار، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەرپرسێکی سنووروانیی پارێزگای ئورمیە لەم پێوەندییەدا رایگەیاندووە، ٤٨ هاووڵاتیی بیانی بە تۆمەتی هاتوچۆ کردن لە سنووری شارەکانی ئورمیه، سەڵماس و پیرانشار، دەسبەسەر و لەمەڕ لێکۆڵینەوە بۆ ناوەندە قەزایی‌یەکانی ئورمیه راگوێزراون.

ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە: هاتوچۆ کردن لەو سنوورانەدا بە توندی کۆنترۆڵ کراوە و بە دەسبەسەر کرانی قاچاخچییەکان کاری سەرکییان دەبێت.

لە هەفتەی رابردووشدا لە سنووری رازیی سەربە شارستانی خۆی، ١٣٢ کاسبکار دەسبەسەر کرابوون.

ئەو ٤٨ کەسە بە گومانی چوونە دەرەوە لە سنوورەکان لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.