کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز دەسبەسەر کران

13:07 - 11 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ١٥ لاوی عەرەبی ئەهواز لە پارێزگای خووزستان لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆڕێکی شەوە شیعر، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٩ی رەزبەر، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رژاونەتە نێو ماڵی ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگیی عەرەب لە شاری ئەهواز و ١٥ کەس لەو چالاکانەیان دەسبەسەر کردووە.
ناوی ئەو چالاکە فەرهەنگییانە بریتییە لە: موحیبس بەریهی، محەممەد عەلی ئالالە، حەبیب مەزرەعە، ئەحمەد دولفییە، مەحموود عەتابی، جەمال جەرباوی، سەجاد چەعباوی،ئەحمەد گورجی، سەعید گورجی، حەسەن باوی، کەریم بەریهی، حامید رەحمەتی، محەممەد فازڵی، رەزا ئەرشەک.
ئەو ١٥ چالاکە پاش دەسبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
دەسبەسەرکراوان پێشتر لە شوێنە گشتییەکاندا ئەو شەوە شیعرانەیان بەڕێوە دەبرد، بەڵام هەنووکە بەهۆی پێشگیری و گوشاری هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخستییەکان، ناچارن لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا ئەو جۆرە کۆڕگەلە بەڕێوەبەرن.