کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

14:38 - 8 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کووی عەلەوی، ٢٠ چالاکی عەرەبی ئەهوازیان دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمە، ٢٠ چالاکای عەرەبی ئەهواز بەناوەکانی \'\'عەبباس عیبادەت، ئەحمەد عیبادەت، جاسم تویرات، سەید ناسر مووسەوی، جەعفەر سەواری، سەید مووسا مووسەوی، سەید عەبباس مووسەوی، سەید رەزا مووسەوی، حەیدەر سەواری، سەید مێهدی مووسەوی و باسەم سەواری\'\'، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزراون.
ئەو هاووڵاتییە عەرەبانە بە تۆمەتی \'\'کۆبوونەوە و وانە وتنەوەی زمانی عەرەبی\'\' دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەسیان ئاشکرا نەبوو.
لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ٩ هاووڵاتیی عەرەبی ئاهوازیان بە تۆمەتی \'\'گۆڕینی مەزهەب لە شیعەوە بۆ سوننە\'\' دەسبەسەر کردبوو.