کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کران

22:44 - 26 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی تەرکش سەربە شارستانی پیرانشار لەلایەن هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان، ژرانە گوندی \'\'تەرکش\'\' سەربە شارستانی پیرانشار و سی هاووڵاتییان بە ناوەکانی \'\'عەباس پیرباب، عەلی عەبباسی و مەلا گێچەڵ\'\' دەسبەسەر کرد.

هاووڵاتییەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی رێژیم هاوکات ١٨ سەر ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی ئەو ناوچەیان زەوت کردووە.

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە هەتا ئێستا ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.