کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ هاووڵاتیی کورد لە گوندێکی ناوچەی مەهاباد دەسبەسەر کران

14:13 - 15 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی \'\'خوڕخوڕە\'\'ی سەربە شارستانی مەهاباد، ١٥ هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە نیزامی ــ ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە چەند رۆژی رابردوودا لە گوندی \'\'خوڕخوڕە\'\'ی سەربە شارستانی مەهاباد، ١٥ هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد.
بە وتەی هاووڵاتییانی ئەو گوندە، ئەو ١٥ هاووڵاتییە بەهۆی ناڕەزایەتی لەهەمبەر دانانی بنکەی بەسیج لەو گوندەدا دەسبەسەر کراون.
دوو هەفتە پێش ئێستا هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی دانانی بنکەی بەسیج چووبوونە گوندی \'\'خوڕخوڕە\'\'، کە لەگەڵ ناڕەزایەتیی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە و خەڵک ئیزنی دانانی ئەو پایگا نیزامییەکانی بە هێزەکانی رێژیم نەدا.