کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

14:27 - 25 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و دوو دەست جلوبەرگی کوردی کە ئاڵای کوردستانی لەسەر کێشرابوو، دەسبەسەر کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا؛ هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵی کورد خەڵکی شارستانی سەردەشت بەتۆمەتی \'\'هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و چەند دەست جل و بەرگی کوردی کە ئاڵای کوردستانی لەسەور کێشرابوو\'\'، رێکەوتی ١٨ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئورمیە گوێزرا.
سەرچاەویەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئاماری ماڵپەری کوردستان میدیا، لە سەرەتای رەشەمەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.