کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی رێژیم بریندار کرا

22:53 - 26 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەکی پیراشار کرد و لە ئەنجامدا شۆفیرەکەی بە توندی بریندار بوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی لە گوندی \'\'هەنگەوێ\'\' سەربە شارستانی پیرانشار، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی \'\'مەسعوود\'\' بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

شایەتحاڵێک بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی رێژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

ساڵانە دەیان کەس بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان رێژیم دەکوژرێن یان بریندار دەبن و ئەمەش ئاسایش و ئارامیی لە هاووڵاتییانی کوردستان و بە تایبەت سنوورنشینان بڕیوە.

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە ٦ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، کوژراون و بریندار بوون.