کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزەکانی رێژیم بریندار کرا

21:10 - 8 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزەکانی رێژیم و خەڵک لە شاری کامیاران، هاووڵاتییەکی کورد و مەئموورێکی هێزی ئینتزامی برینداربوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری کامیاران رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی \'\'رەحمان\'\' و لە ئەنجامدا بە هۆی لێدانییەوە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە شانی شکا.
پاش ئەو رووداوە، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکاندا هاتووەتە ئاراوە و ئەمەش برینداربوونی مەئموورێکی هێزەکانی رێژیمی لی کەوتەوە.
دەوترێ ئەو مەئموورە کە بریندار بووە، بەرپرسێکی هێزی ئینتزامیی شاری کامیاران بووە.