کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزەکانی رێژیم لە بانە بریندار کرا

21:05 - 3 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد لە شارستانی بانە بە دەستی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'فریاد رەش\'\' خەڵکی شارۆچکەی \'\'گوڵشار\'\'ی سەربە شارستانی بانە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی، کرایە ئامانجی هێرشی دەست و پێوەندییەکانی رێژیم و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو هێزانە کە سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوون، ئەو هاووڵاتییەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئاکامدا بە توندی بریندار بووە.
هەروەها وتیشی: فریاد پاش برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی گوڵشار کراوە.