کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا

14:16 - 3 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ئازاد ئەتمانی لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی \'\'ئاودیو کردنی هاووڵاتی بیانی\'\'، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.


\'\'ناوەندی مافی مرۆڤی سەڵماس\'\' بڵاوی کردەوە، ئازاد ئەتمانی کوڕی ئەفرووز، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'دشوان\'\'ی سەربە ناچەی سەڵماس، کەلە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی \'\'ئاودیوکردنی هاووڵاتییانی بیانی لە سنووری نێوان ئێران و تورکیە\'\' سزای ئیعدامی بەسەردا سەپاوە.
ئازاد ئەتمانی هەنووکە لە زیندانی ئورمیە دایە و پاش دەرچوونی ئەو سزایە، مەترسیی ئیعدام کردنی لەسەرە.
لەلایەکی دیکەشەوە زیندانییەکی دیکەی کورد بەناوی حەبیب ئەتمانی کوڕێ جەعفەر، تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لەگەڵ ئازاد ئەتمانی دەسبەسەر کرابوو، بارودۆخی ناڕوونە و هەتا ئێستاش له مافی دەستڕاگەیشتن بە داواگر (وکیل) و دیتنی بنەماڵەکەی بێبەرییە.