کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی \'\'مەرگەوەڕ\'\'ی ئورمیە، بە تەقەی هێزەکانی رێژیمی ئێران بە توندی بریندار کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی هەینی رێکەوتی ١٩ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی \'\'مووسا باقری\'\' کوڕی \'\'عیسا\'\' و دانیشتووی گوندی \'\'کۆلەبی\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'مەرگەوەڕ\'\' لە ئورمیە، لە کاتێکدا کە بۆ پەیدا کردنی پارووە نانێک رووی کردبووە سنوورەکان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی کاسبی کردن و پەیداکردنی پارووە نانێک، رووی لە ناوچە سنوورییەکان کردبووە کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و لە ئەنجام بەتوندی بریندار بوو.
مووسا لە سنووری \'\'داڵامپەڕ\'\'ی ناوچەی مەرگەوەڕ تەقەی لێ کراوە و دواتر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئورمیە راگوێزراوە.
بەپێی دوایین زانییارییەکان ئەو هاووڵاتییە هەنووکە لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە و هیچ هەواڵێک لە رەوشی تەندروستیی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠ی رەزبەر، ٤ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراون و ٧ هاووڵاتیی دیکەش بەتوندی بریندار بوون.