کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا

14:34 - 13 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوان پاش نزیک بە دوو هەفتە لە دەسبەسەر کران، چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتای مانگی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'هیوا\'\' کوڕی \'\'سەدیق\'\'، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'گۆڵچێرە\'\'ی سەربە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و تەنانەت بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی هیوا نییە.
هیوا بەبێ هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی رێژیمی ئێرانەوە (ئیتلاعات) دەسبەسەر کراوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابێت.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'، لە سەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ ١٣ی رەزبەر، ٢١ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.