کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەكی بەساڵاچووی ناوچەی شنۆ بە شێوەیەكی گوماناوی كوژرا

15:09 - 18 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی تەمەن ٧٠ ساڵەی كورد لە ناوچەی شنۆ لەلایەن كەس، یان كەسانێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٦ی خەرمانان، عەلی رەسووڵی كوڕی لوتفوڵڵا خەڵكی ئاوایی سەردەرێی سەربە شارستانی شنۆ لەلایەن كەس، یان كەسانێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی لێكراوە.
عەلی رەسووڵی ناسراو بە عەلی لفتە لە نێوان گوندەكانی خاڵتاوێ‌ و سەردەرێ‌\'\' تەقەی لێكراوە.

بەوتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، عەلی رەسووڵی پیشەی وەرزێڕی بووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆكاری كوژرانی ئەو هاووڵاتییە كوردە بۆ ماڵپەڕی \'\'كوردستان میدیا\'\' روون نەبۆتەوە.