کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٠ هێكتار لەزەوی و زاری هاووڵاتیانی ناوچەی مەهاباد لەئاگردا سووتا

16:49 - 20 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ٧٠ هێكتار لەزەوییەكانی ئاوایی چوارگا لەناوچەی مەهاباد لە ئاگردا سووتان و خەسارێكی بەرچاو بە وەرزێران گەیشت.
مووچە و مەزرای ٦ بنەماڵەی ئاوایی چوارگا كە پەنجا هێكتارییان گەنم و ٢٠ هێكتاریش بەرهەمی دیكەی وەرزێری بوو لەئاگردا سووتا.
خەساری گەیشتوو بەو وەرزێرانە نزیك بە یەك میلیارد خەمڵێندراوە و ماڵپەڕی موكریانیش لەو پێوەندییەدا بڵاوی كردۆتەوە، خەڵكی ئاوایی چوارگا زۆر هەوڵیان دا كە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و پێش لەتەشەنە سەندنی بگرن، بەڵام بەهۆی توندی و زۆری ئاگرەكە سەركەوتوو نەبوون.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٨‌ی پووشپەڕ لەوەڕەگەكانی ئاوایی لارانی جوانرۆ لەلایەن هێندێ‌كەسی هەڵپەرستەوە ئاگرییان تێپەردرا و خەسارێكی بەرچاو بە ژینگە و وەرزێرانی ناوچەكە گەیشت.
هەر لەدرێژەی ئەو رەوتەدا گۆرستانی ئاوایی خەلیفانی سەر بە نەغەدە و دەرورووبەریی لەئاگردا سووتا و خەسارێكی بەرچاو بەو ناوچەیە گەیشتووە.