کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەكانی رێژیمی ئێران گوشارییان خستۆتە سەر ئاژەڵدارانی ناوچەی نۆدشە

17:18 - 9 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: هێزەكانی هەنگی مەرزی لەپاسگای ملەندوو لە نزیك نۆدشە، هەڕەشەیان لە ئاژەڵدار و هەوارنشینانی ئەو ناوچەیەكردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی هێزەكانی هەنگی مەرزی جێگیر لەپاسگای ملەندوو بە ژمارەیەك لە ئاژەڵداران و هەوارنشینانی چیاكانی دەوروبەری شاری نۆدشەیان وتووە: دەبی ئەو هەوارگانە چۆڵ بكەن.
ئەو هێزانە تۆمەتی قاچاخی ئاژەڵیان داوەتە پاڵ هاووڵاتیانی كورد و پێشیان راگەیاندوون كە نابێ‌هاوكاری ئۆپۆزیسیۆنی دژەبری كۆماری ئیسلامیی بكەن.
هێزەكانی پاسگای ملەندوو وێڕای هەڕەشەی توند لەو ئاژەڵدارانە پێیان وتوونە: دەبی ئەو شوێنە چۆڵ بكەن بكەن و بگەڕێنەوە ناو ئاوایی و شارەكان.
ئەمە لەحاڵێكدایە زۆربەی ئەو بنەماڵانە ئاژەڵدارنە تەنیا لەو رێگایەوە بژێوی ژیانیان دابین دەكەن و پێویستیان بەوە هەیە گەرمێان و كوێستان بكەن.