![](/weney-mallperr/6206.jpg)
كوردستان میدیا: لە كویستانەكانی كانیە رەش لە قەزای چۆمان هێزەكانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٤٠٠ سەر مەڕی هاووڵاتیانی ئەو قەزایەیان زەوت كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی دووشەممە رێكەوتی ٢١ی گەلاوێژ هیزەكانی سپای پاسداران لەكوێستانەكانی كانیە رەش هەڵكەوتوو لە ناوچەی چۆمان دەستیان بەسەر ٤٠٠ سەر مەڕی هاووڵاتیانی ئاوایی وێزەی سەر بەو قەزاییەدا گرت.
ماوەیەك لەمەوبەریش سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەناوچەی باڵەكایەتیی لەهەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر هەزار سەر مەڕی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیەدا گرتبوو.
ئەوهێزانە لەكوێستانەكانی چیای هەڵگوردی ناوچەی باڵەكایەتی بە قووڵایی زیاتر لەیەك كیلۆمیتر چووبوونە ناو خاكی هەرێمەوە و دەستیان بەتەقە كردن لەسێشوانكارە كردبوو و دواتریش ئەو هەزار سەر مەڕەیان لەگەڵ خۆیان بردوو.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا هێزەكانی سپای پاسداران و ئینتزامیی رێژیم بەشێوەی بەردەوام دەستیان بە سەر مەڕ و ماڵاتای هاووڵاتیانی كوردلەكوردستانی رۆژهەڵاتیشدا گرتووە.
هێزەكانی رێژیمی ئێران بێجگە لە زەوت كردنی ئەو مەڕانە، زۆر جاریش سەرییان بڕیون و گوشتەكەیان لەناو خۆیاندا دابەش كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا مەڕ و ماڵاتی بەشێك لە ئاژەڵدارانی ناوچەكانی سەرپێڵ زەهاو، ئەیوان، پیرانشار، قەسر شیرین، مەریوان، روانسەر، سەڵماس و كرماشان لەلایەن ئەو هێزانە زەوت كراوە.