![](/weney-mallperr/7888.jpg)
کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نەوسوود و مەریوان، سامان و دارایی هاووڵاتییان و کۆڵبەرانیان زەوت کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە هێرشێکی هێزەکانی رێژیمی ئێران بۆسەر کۆڵبەرانی ناوچەی نەوسوود لە رێکەوتی ٢٥ و ٢٦ی رێبەندان، ١٠ سەر بارهەڵگری کۆڵبەران، زەوت کران.
هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی سەر سنووری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەو کۆڵبەرانەیان راگەیاندووە کە دەبێ لەمەڕ وەرگرتنەوەی هەرکام لەو بارهەڵگرانه، ٢ میلیۆن تمەن جەریمە بدەن\'\'.
لەم پێوەندییەدا رۆژی شەممە ٢٩ی رێبەندان، هێزەکانی رێژیم لە رێگای بیەکەڕە ــ دزڵی سەربە شارستانی سەوڵاوا، بۆسەیان بۆ هاووڵاتییان داناوە و لەو بۆسەیەدا ١٢ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندەکانی \'\'شارانی\'\' و \'\'دزڵی\'\' زەوت کران.
هێزەکانی رێژیمی سەرەڕای ئەوەی کە لەو بۆسەیەدا تەقەیان کردووە، بێحورمەتیشیان بە هاووڵاتییان کردووە و ٩ ئۆتۆمبێلی زەوتکراویان بۆ پارکینگەکانی خۆیان راگواستووە.
بەهای شتومەکە زەوتکراوەکان ٥٠٠ میلیۆن تمەن مەزندە کراوە.