کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد

14:45 - 27 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارستانی \'\'پیرانشار\'\'یان دەسبەسەر کرد و هەتا ئێستاش لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی \'\'ئەسعەد سۆفی‌زادە\'\' کوڕی \'\'عەبدوڵڵا\'\' لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
ئەسعەد سۆفی‌زادە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دراوەتە پاڵ و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵەش هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بنەماڵەی ناوبراو لەمەڕ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٤٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە کوردستانی رۆژهەڵات دەسبەسەر کراون.