کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەر هاووڵاتییەک لە ٥ کیلۆمیتریی سنوور نزیک بێتەوە، تەقەی لێ دەکرێ

13:14 - 12 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئێران نزیک بوونەوە لە ٥ کیلۆمیتریی سنووری ناوچەی \'\'شنۆ\'\'یان قەدەغە کردووە و هەڕەشەی تەقەکردنیان لە هاووڵاتییان کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە سنووری نەڵۆس سەربە شاری شنۆ، لە رێگەی شۆڕای شاری نەڵوسەوە ئەو بڕیارەیان بە خەڵک راگەیاندووە.
هێزەکانی رێژیم لە رێگای نامەیەکەوە ئەو بڕیارەیان بۆ شۆرای بەخشی نەڵۆس ناردووە و بەرپرسی ئەو شۆڕایەشیان بەزۆرەملێ بە واژۆی ئەو بڕیارە ناچار کردووە.
بڕیاری تەقەکردن لە هێزەکانی رێژیم لە هاووڵاتییان لە کاتێک دایە کە هەندێ کەس بە شێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی ئەو سنوورانە دەکەن و هێزەکانی رێژیمیش نە تەقەیان لێ دەکەن و نە پێشیان لێ دەگرن.
باردودۆخی ئەمنیەتیی شارەکانی کوردستان و بەتایبەت سنوورەکان، پاش ئیعدامی ژمارەیەک زیندانیی سیاسیی کورد ئاڵۆزاوە و هێزەکانیش پێش بە هەرچەشنە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسی لە زۆربەی شارەکاندا دەگرن.