کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵاواردن لە باشووری هیند، پێکهاتنی ئەیالەتێکی نوێی لێ کەوتەوە

17:08 - 14 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: پاش ناڕەزایەتیی بەربڵاوی بەشێک لە خوێندکاران و دانیشتوانی ئەیالەتی ئاندراپرادش لەهەمبەر دوو کەرت بوونی ئابووری و پێڕانەگەیشتن بە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەیالەتی باشووری هیند، ئەیالەتێکی نوێ لەو وڵاتە پێکهات.
ناڕازییان لە خۆپیشاندانەکاندا دەیانگوت: شارەکانی ئەو ناوچەیە بەهۆی شارە گەورەکانی باشووری ئەیالەتی ئاندراپرادش، لە خزمەتگوزاری بێ بەش کرابوون.

ئەم ئەیالەتە تازەدامەزراوە، ٣٥ میلیۆن حەشیمەت و ١٠ بەشی هەیە ناوەندەکە حەیدەر ئاوا ناوەندی ئەیالەتی پێشووش لە خۆ دەگرێ کە نیوەشەوی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی ژوویەنی ٢٠١٤ بە فەرمی دامەزرانی خۆی راگەیاند.

حەیدەر ئاوا ناوەندی ئەیالەتی ئاندراپرادش هەنووکە لە چوارچێوەی جوغرافیایی ئەیالەتی تازەدامەزراوی \'\'تلان گانا\'\' هەڵکەوتووە و بڕیارە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ناوەندی هاوبەشی هەر دوو ئەیالەت بێت.

پێکهاتنی ئەو ئەیالەتە سەرەڕای ناڕەزایەتیی نوێنەرانی حیزبی کۆنگرە، لەلایەن مەجلیسی باڵانی هیندستانەوە پەسند کرا.