کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵسوکەوتی نایاسایی و بێ‌مۆڵەتی دەزگای قەزایی رێژیم لە سەڵماس

21:00 - 19 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هاووڵاتییانی شارستانی سەڵماس لەگەڵ پشکنینی نایاسایی هێزەکانی رێژیم بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەم کارە هەوڵی چاوترسێنکردنی هاووڵاتییانیان داوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ ئەو پشکنینانە، پشکنینی بەدەنی و کەرەسەکانی هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە شوێنە قەرەباڵغەکانی لەخۆ گرتووە و هێزەکانی رێژیم بە بێ مۆڵەتی یاسایی چوونەتە نێو ماڵی هاووڵاتییان و شوێنی کار و داوای کارتی پێناسیان لێ کردوون.
لەو کردەوە بەربڵاوەی رێژیمدا هەموو هێزەکانی سپا، هێزی ئینتزامی و ئەمنیەتی رێژیم دەستیان هەبووه.
شارستانی سنووریی سەڵماس سەرەڕای هەبوونی دۆخێکی لەبار وەکوو شارستانێکی هەژارنشین دێتە ئەژمار که ئەم مەسەلە بەردەوام لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە رەت کراوەتەوە و هیچ دەرەتانێک بۆ چالاکیی رۆژنامەنووسی و کۆمەڵاتی لەمەڕ کۆکردنەوەی ئامار لە بوارە جیاجیاکاندا هەرەوها باقی شارەکانی دیکە بوونی نییە.