کوردستان میدیا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دووتوێی ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەرشۆ دەربڕی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەی خوارەیەوە:
"هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وەرشۆ"
بۆ سه‌رنجی بیروڕای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تانی رێكخه‌ر و به‌شداری ئه‌م کۆنفرانسه
وه‌ک ڕاگه‌یەندراوه له رۆژه‌کانی ١٣ و ١٤ی ئه‌م مانگه (فێوریه) کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی به میوانداریی ویلاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له‌هستان بۆ تاوتوێ کردنی پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئاشتی و ته‌ناهی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستد‌ا له وەرشۆ به‌ڕێوه ده‌چێ.
به‌پێی ئاجێندایه‌کی نافه‌رمیی ئه‌م کۆنفرانسه که تا ئێستا بڵاو بووەته‌وه، به‌رنامه‌ی کاری ئه‌م کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه به‌ده‌ر له ته‌وه‌ره گشتییه‌كه‌ی زۆر پرسی وه‌ک بارودۆخی سوریه و یه‌مه‌ن، په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی مووشه‌کی و پشتیوانی له گرووپه تێرۆریستییه‌كان ده‌گرێته خۆی.
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت وه‌ک هێندێک به‌رپرسی ئامریکایی ڕایانگه‌یاندووه ئه‌م کۆنفرانسه بۆ دژایه‌تیکردنی ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌ش رێک نه‌خرابێت، له کۆی جموجۆڵ و هه‌ڵوێسته دیپلۆماتیکه‌كانی ئه‌م دواییانه و ورده‌كاریی پلان و پێكهاته‌ی ئه‌م کۆنفرانسه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ که ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی له ناوچه‌دا بابه‌تی سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆنفرانسه ده‌بێت.
کۆنفرانسی وەرشۆ له‌کاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت که کۆماری ئیسلامی چله‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هاتنه‌سه‌رکاری خۆی تێپه‌ڕ ده‌کا. چوارده‌یه حاکمیه‌تی کۆنه‌په‌رستانه و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ گه‌لانی ئێران و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته به مانای هه‌ڵگرتنی باری قورسی ده‌ره‌نجامه ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌یان شه‌ڕ و قه‌یران و گرژیی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی؛ سه‌رکوتی دڕندانه‌ی هێزه سیاسییه ناڕازییه‌کان و بژارده ئازادیخوازه‌کان و به‌فیڕۆچوونی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مافیای ده‌سه‌ڵات و به‌رنامه مه‌زنیخواز و تێكده‌رییه‌كانی رێژیم له ناوچه‌دا بووه.
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێکهاته ئێتنیکییه‌كانی کۆمه‌ڵگای ئێران به‌تایبه‌تی لەگەڵ گه‌لی کوردیش‌دا، کۆماری ئیسلامیی له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا سیاسه‌تی حاشالێکردن و جیاوازی‌دانان به‌دژی ئه‌و پێکهاتانه‌ی وه‌لا نه‌ناوه و داوای مافی ئینسانی و شوناس‌خوازیی ئه‌وانی به توند‌وتیژترین شێوه داپڵۆسیوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی خه‌ڵک له بڕگه‌ی جۆربه‌جۆردا بۆ دروستبوونی ئاڵوگۆڕ و باشکردنی دۆخی ماف و ئازادییه‌کانیان به ڕێگای سیاسی و مه‌ده‌نی، ماهیه‌تی کۆماری ئیسلامی پێشی به چاره‌سه‌ری کێشه‌كانی وڵات و کرانه‌وه‌ی سیاسی گرتووه، هه‌ربۆیه خه‌ڵکی ئێران له ڕێفۆرمی کۆماری ئیسلامیی بێ‌ئومێد بوون و لاچوونی ئه‌و رێژیمه‌یان ده‌وێ.
ئه‌وه‌ش که سه‌ره‌ڕای ئێعتراز و هه‌ڵچوونی بێوێنه‌ی خه‌ڵک و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، کۆماری ئیسلامیی به هه‌مان ماهیه‌ت و ڕه‌فتاری پێشوویه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر کار ماوه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و رێژیمه جگه له سه‌رکوتی توند و مانۆڕه فرتوفێڵاوییه‌کانی، سوود له نایه‌کده‌نگی و نایه‌کگرتوویی له هه‌ردوو ئاستی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌با: له‌لایه‌ک، هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم په‌رش و بڵاون و تا ئێستا ئاڵتێرناتیڤێکی جیددی بۆ ئه‌و ڕێژیمه شکڵی نه‌گرتووه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه جیاوازیی ڕوانین و بۆچوونی نێوده‌وڵه‌تی له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به قازانجی ئه‌و ڕێژیمه ته‌واو بووه.
ئه‌وه واقیعێكی تاڵ و جێگه‌ی داخی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه که بۆ کۆنفڕانسێک که له‌ودا سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی وڵاتێکی هه‌ره گرینگی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست باس و ڕاوێژ ده‌كرێت، نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و پێکهاته‌کانی ئه‌م وڵاته ناتوانن به‌شدار بن و هیچ جۆره پرسێكیان پێ ناکرێت. به‌وحاڵه‌ش، به‌ستنی کۆنفرانسی وەرشۆ ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی کۆده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا بێت، هه‌نگاوێكی موسبه‌ته. هاوکات به‌ڵام هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه ته‌نیا کاتێک ده‌توانێت بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌رهه‌م بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی ناوچه‌دا ته‌واو بێت که ته‌نیا له ڕه‌هه‌ندی ده‌ره‌کی و له گۆشه‌نیگای فایله‌کانی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌وه چاو له ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامیی نه‌کرێت، به‌ڵکوو پرسی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و ئاینده‌ی دێموکراتیکی ئه‌و وڵاته و ڕۆڵ و ڕوانگه‌ی هێزه دێموکرات و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی ئێران له پرسی بنیاتنانی ئاینده‌یه‌کی سالم بۆ ئه‌و وڵاته و به‌گشتی بۆ گه‌لانی ناوچه له‌به‌رچاو بگیرێت.
نەتەوەی کورد لەگەڵ ئەوەیکە پابەندی بەها شارستانییه‌کان و ڕۆڵی خۆی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تێرۆریستییه‌کاندا سه‌لماندووه، به‌ڵام نه له ئاستی نێوخۆیی و نه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاوڕی شیاو له مه‌وجودییه‌تی مێژوویی و ویسته ڕه‌وا‌کانی نه‌دراوه‌ته‌وه، ڕووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌ری خستووه که فاکته‌ری کوردی له ناوچه‌دا ئه‌گه‌ر پشتیوانیی پێویست و پایه‌داری لێ بکرێت، نه‌ک هه‌ر بۆ ئاینده‌ی ئه‌و گه‌له به‌ڵکوو بۆ سه‌رجه‌م ئاینده‌ی ناوچه ده‌توانێ کارساز و شوێندانه‌ر بێت.
له‌و نێوه‌شدا، به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نیی کوردستانی ئێران خاوه‌نی ئه‌زموون و قابلیه‌تێکی زۆره، گه‌لی کورد که له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامییه‌وه شه‌رعییه‌تی ئه‌و ڕێژیمه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه، له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌موو شێوازێکی ڕه‌وا بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌کانی خۆی وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو و زوڵملێکراو و بۆ درووست‌کردنی به‌ستێنێكی ته‌ندروست بۆ پێکه‌وه ژیان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان خه‌باتی کردووه.
ڕه‌فتاری به‌رپرسیارانه‌ی حکوومه‌تی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به وڵامده‌رکردنی ئه‌و ڕێژیمه له ئاستی نێوخۆیی‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه، کارایی و دێموکراتیک بوونی وه‌ها حکوومه‌تێکیش به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تیی فره‌چه‌شنییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای ئێران بکات، هه‌ربۆیه کۆنفرانسی وەرشۆ و به‌گشتی سازوکاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی له زیمنی ئه‌وه‌دا که ده‌بێت به‌رنامه‌ڕێژیی هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بۆ به‌ربه‌ستکردنی سیاسه‌تی تێکده‌رانه و تێرۆریستیی ئه‌و رێژیمه له ناوچه‌دا لەخۆبگرێت، پێویسته خه‌ڵکی ئێران و هێزه‌کانی خاوه‌نی پۆتانسیه‌لی موسبه‌ت بۆ ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ش به به‌رده‌نگ و شه‌ریک وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌ژێر نه‌خشه‌ی سیاسیی ئێرانه‌وه واقعیه‌تی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌چه‌شنی ئه‌و وڵاته ببینێت و دابینبوونی مافی پێکهاته ئێتنیکییه‌کانی ئێران وه‌ک به‌شێکی بنه‌ڕه‌تیی پڕۆسه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته که به بۆچوونی ئێمه له سیستمێکی دێموکراتیک و فیدراڵ‌دا خۆی ده‌نوێنێت، بژمێرێ.
ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران
١١ی فێوریه‌ی ٢٠١٩