![](/weney-mallperr/6695.jpg)
کوردستان میدیا: تۆفانی خوێ لە گۆلی ورمێ رووی لە زیاد بوونە و کارناسان هۆشداریی زیانەکانی ئەو تۆفانە لە ناوچەکەدا دەدەن.
بەرپرسی گشتیی ژینگەپارێزیی پارێزگای ئورمیە وتوویەتی: هەلومەرجی بەروبووم ناسیی زاڵ بەسەر گۆڵی ئورمیەدا و گۆڕانی ئاوهەوایی \'\'یەک لەسەر سێ\'\'ی پانتایی ئەو گۆلە بە خوێجاڕ، ئەو دەریاچەیەی کردووە بە ناوەندی سەرەکیی پێکهاتنی زەویی شۆرەکات.
ناوبراو بە هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\'ی گوتووە: بەهۆی مەترسیی پرتووکانی خوێجاڕەکانی دەریاچەی ئورمیە کە زیاتر بە کەم بوونەوەی ئاوی ئەو گۆلە، پانتاییان زیاتر دەبێت و هەروەها بەهۆی هەبوونی بەرزەڵخی خوێ و گەردیلەی ماددە کانزایییەکان، دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ زەوییە وەرزێڕییەکانی ناوچەکە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی ناوەندی ژینگە پارێزی، بە هەڵکردنی با لە وەرزەی پاییزدا شایەتی هاتنی تۆفانی خوێ لە ناوچەکەدا بووین کە پێشبینیی ئەوەش دەکرێ لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو رەوتە، هەڕەشەیەک بۆسەر ژیانی خەڵک دەبێت.
پێشتریش کارناسان سەبارەت بە هاتنی تۆفانی خوێ ئاگادارییان دابوو، بەڵام بەپێی پێویست نەکەوتە بەر سەرنجی بەرپرسانی رێژیمی ئێران.
وشک بوونی گۆلی ورمێ و گۆڕانی ئەو گۆلە لە دەریاچەیەکی ئاویییەوە بۆ دەریاچەی خوێ و شۆرەکات، ئاڵوگۆڕی ژینگەیی کاریگەر لە کوردستان و بەتایبەت لە ناوچەکەدا دروست دەکات کە ئەوەش لەسەر ژیانی ئابووری خەڵکی کاریگەریی نەرێنیی دەبێت.