کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵەی پزیشکی منداڵێکی کوردی کردە قوربانی

19:29 - 11 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی کەمتەرخەمیی کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە، کچێکی کوردی تەمەن ١٠ ساڵەی مەریوان گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ یەناز کیانی کچە قوتابیی تەمەن ١٠ ساڵەی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی هەڵەی پزیشکیی پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە، گیانی لە دەست دا.
. 7948.jpg
یەناز کیانی


یەنار قوتابیی پۆلی سێی قوتابخانەی \'\'فاتیمەی زەهرا\'\'ی شاری مەریوان بووە کە بەهۆی پچڕانی ئۆسیژن لە کاتی راگواستن لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوانەوە بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، گیانی لە دەست داوە.
لەو پێوەندییەدا کەمتەرخەمیی پزیشکیی پزیشکێکی شارستانی نەغەدە لە بەهاری ئەمساڵدا (١٣٩٢) بووە هۆی لاوازیی چاوی هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٢ ساڵە بەناوی \'\'ئیبراهیم زوڵفەقاری\'\' و هەنووکە پاش یەک ساڵ رۆژ لە دوای چاوەکانی بەرەو لاوازی دەچن.

7947.jpg
ئیبراهیم زوڵفەقاری


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەواڵدەریی کوردپا؛ لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٣ هاووڵاتیی کورد بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە کوردستانی ئێراندا بوونەتە قوربانی