![](/wenekan/2016-08/123874-87a7a8e097d2ea008b19fa6b954521ae.jpeg)
کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی تاهیر مەحموودی بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ۷ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرەستیی تاهیر مەحموودی، سەردانی مەڵبەندی ١ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە، بە سەرپەرەستیی مامۆستا عوسمان کاروانی بەرپرسی مەڵبەند، پێشوازییان لێکرا.
لەو دانیشتنەدا، نوێنەری حیزبی دێموکرات باسێکی سیاسی سەبارەت بە ڕەوشی ئێران و هەلومەرجی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە دوای ڕاسانی تازە، و بارودۆخی کوردستان، و سەرکوتی بێبەزەییانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی پێشکەش کرد.
مەحموودی لە درێژەی باسەکەیدا، لەسەر ئیرادەی پتەوی خەباتگێڕانی دێموکرات بە پشتیوانیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دوا و گوتی، وەکوو هەمیشە پشت ئەستوورین و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا حیزبی دێموکرات نیشانی داوە کە قسە و کردەوەی یەکە.
پاشان سەبارەت بە دەور و ڕۆڵی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان، باسێکی پێشکەش کرد.
پاشان مامۆستا عوسمان کاروانی، وێڕای ڕێزدانان بۆ خەباتی حیزبی دێموکرات، باسی لە کاریگەریی حیزبی دێموکرات لەسەر کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد، و ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی کورد بە گشتی و پشتیوانیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی لە خەباتی ڕەوای هەر چوار بەشی کوردستان دەربڕی.
کاروانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هەلومەرجی ئێستای باشووری کوردستان و بەرەو پێشچوون و ئاستەنگەکانی خستە بەرباس.
لە کۆتاییدا، دوو لایەن لە سەر بەردەوامیی پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو حیزبە جەختیان کردەوە.

![هەیئەتێکی](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-08/230845-7a3880c43984121f1b015e2bb2cd1ef8.jpeg)