کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتیان لە شاری سلێمانی کرد

17:25 - 12 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتیان لە شاری سلێمانی کرد و لە سەر پرسی کورد گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممەڕێکەوتی ۱۱ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی یەکیەتیی دێموکراتی کوردی سووریە بە سەرپەرەستی عبدالباقی یوسف، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتیان لە شاری سلێمانی کردو لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی تاهیر مەحموودی پێشوازییان لێکرا.

لەو دانیشتنەدا، سەرەتا عبدالباقی یوسف باسێکی لەسەر ڕەوشی تازەی سووریە و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە کرد.

پاشان مەحموودی، سەبارەت بە بەردەوامیی ڕاسان و بارودۆخی نالەباری کۆماری ئیسلامی و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی کوردستان بە دوای ئەو بڕیارە بوێرانەدا و هەوڵ و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات لەو بوارەدا باسێکی پێشکەشی هەیئەتی میوان کرد.

لە کۆتاییدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر درێژەدانی پێوەندی نێوان دوو لایەن چەندین مژارو بابەتیتری پێوەندیدار بە ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنە بەرباس.