کوردستان میدیا: والستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە مۆدێلی میانەڕۆیی تاران لە هەڵبژاردنەکاندا مانەوەی وەزیرەکانی ئیتلاعات و بکوژانی بە کۆمەڵی بە دواوە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە والستریت ژۆرناڵ بە ناوی مۆدێلی میانەڕۆی تاران بڵاوی کردووەتەوە باسی لەوە کردووە کە ئەو هەڵبژاردنە گۆڕانی پێک نەهێناوە و وەزیرانی ئیتلاعات و بکوژانی بە کۆمەڵی ئەو ڕێژیمە لەسەر کارەکانیان ماونەتەوە.
لە دڕیژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کەتواری سیاسیی لە ئێراندا ئەوەیە کە ئەو ئاخوندانەی کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت قورس و قایم لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە.
ئەو ئاخوندانە بریتین لە محەممەد ڕێیشەهری وەزیری پێشووی ئیتلاعات کە لە کوشتاری هەزاران کەس لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا دەستی هەبووە.
هەروەها قوربانعەلی دۆڕیینەجەفئابادی وەزیری پێشووی ئیتلاعات کە کوشتاری زەنجیرەیی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی، سۆکانداریی کردووە و لە کۆتاییشدا باسی لە ئاخوند یوسف تەباتەبایینەژاد کە دژایەتی توندی لەگەل مافی ژناندا هەیە، کردووە.
هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی بەڕێوە چوو کە لەو هەڵبژاردنانەدا خەڵکی ئێران بەشدارییەکی زۆر کەمیان کرد.
لەو پێوەندییەشدا عەبدولڕەحمان فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران بە فەرمی دانی بەوەدا ناوە کە ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا کەم بووە.
دەیەی شەست یەکێک لە خوێناویترین و تاریکترین قۆناغهکانی دهسهڵاتی کۆماری ئیسلامی ئیران دێته ئهژمار. لەم دەیەدا هەزاران کەس لە نەیارانی رێژیم ئێعدام وبێ سەرو شوێن کراون، خەڵکێکی زۆر لە هەڵسووڕاوان و چالاکانی سیاسی حیزبە ئێرانی و کوردستانییەکان ئێعدام کراون.
لە دەیەی ٧٠ی هەتاویشدا ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران دەستیان دایە زەنجیرە کوشتاری ناسراو بە قەتڵە زەنجیرەییەکان لە نێوخۆ و هەرەها تێرۆری سەدان کەس لە نەیارانی ڕێژیم لە دەرەوەی وڵات کە بەرچاوترینیان تێرۆری میکۆنۆسە.