کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ دەستێوەردانەکانی سپای پاسداران لە رێوڕەسمەکانی پەروەردە

18:26 - 20 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمەکانی حەفتەی ناسراو بە حەفتەی معلم کە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دیاری کراون، لەلایەن هێزی نیزامیی سپای پاسدارانەوە بەڕێوە دەچن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمانە کە لەلایەن سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئامادەکارییان بۆ کراوە، لەلایەن مامۆستا کوردەکانی پارێزگای ئورمیەوە پێشوازییان لێ نەکراوە.
چاودێری و بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمانە بەبۆنەی حەفتەی ناسراو بە حەفتەی \'\'موعەلیم\'\' لەلایەن سپای پاسدارانەوە هەتا رادەیەکە کە ئارم و لۆگۆی ئەو دامەزراوە نیزامی ــ ئەمنیەتییە، لەسەر بەنێرە تەبلیغاتییەکان جێگای ئارم و لۆگۆی ئامووزش و پەروەرشی گرتووەتەوە.
سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران سەرەڕای ئەوەی کە دامەزراوەیەکی نیزامییە، بەڵام لە تێکڕای کاروبارەکانی رێکخراو و ئیدارە دەوڵەتییەکان و تەنانەت لە کاروباری ولاتی جیران دەستێوەردان دەکات.