کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ لە حەفتەی ناسراو بە رۆژی \"معلم\" و هەڕەشە لە مامۆستایان لەمەڕ بەشداری لە بەرنامە تایبەتییەکانی رێژیم

17:15 - 11 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ناوەندەکانی پێوەندیدار بە ئامووزش و پەروەرشی رێژیم لە ئورمیە بە مامۆستایانیان راگەیاندووە کە دەبێ بە زۆرەملێ لە بەرنامەکانی حەفتەی موعەلیمدا بەشداری بکەن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی رێژیم بە ناردنی نامەیەک بۆ تێکڕای مامۆستایانی شاری ئورمیە، هەڕەشەی لێ کردوون کە دەبێ لە رێوڕەسم و بەرنامە تەشریفاتییەکانی ناسراو بە حەفتەی موعەلیم\'\' بەشداری بکەن.
رێژیم بە مامۆستایانی راگەیاندووە کەلە ئەگەری بەشداری نەکردن لەو رێوڕەسمانە تووشی گرفت دەبن و لەلایەن حەراسەتی ئامووزش و پەروەرشەوە لێ‌پێچینەوەیان لێ دەکرێ.
8376.jpg
Penasey Webe Lere Binuse