کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی لێ دەکرێ

17:36 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، فشاریان بۆ بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد هێناوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی یووسف محەممەدیان کوڕی \'\'جاسم\'\' خەڵکی گوندی \'\'هاشم ئاوای ناوچەی مەرگەوەڕ، کەلە رێوڕەسمی چوارشەممە سووریدا، لەگەڵ هێزەکانی رێژیم دەرگیر ببوو و لەلایەن هێزەکانی رێژیم هەڕەشەی کوشتن و دەسبەسەرکرانی لێ دەکرێ.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران جێگیر زێویە، چوونەتە ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەردەوام هەڕەشەی لێ دەکەن.
هەڕەشە و گوشاری هێزەکانی رێژێمی ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتی بنەماڵەی یووسف و دانیشتوانی گوندی هاشم ئاوای لێ کەوتۆتەوە.
پێشتریش هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی لە پیرانشار بە دروست کردنی فەزایەکی تۆقێنەر و هێرش کردن بۆسەر بنەماڵەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \'\'ئەحمەد سوڵتان\'\' لە گوندی نمنجە، وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر لێدان و بێ حورمەتیان پێ کردوون.