کوردستان میدیا: كۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ له سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداریی ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ، كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تییه ئاینیه‌كان له ئێران به به‌شداریی ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٣١ـه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ به‌ڕێوه برد.
كۆنفرانسه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید له سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان.
لەسه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران - ژنێڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بە بەشداریی ئه‌حمه‌د شه‌هید و ژێرالدین ساڤاری ئه‌ندام پارلمانی سوئیس و جێگری سه‌رۆكی پارتی سوسیالوستی سوئیس، وتارێكی له سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و دژی مرۆیی كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به تایبه‌ت كورد پێشكه‌ش كرد.
ئەلیاسی له وتاره‌كه‌یدا سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی وه‌ک سیاسه‌تێکی دژ بە گه‌لی كورد له سه‌ره‌تای شۆڕشی گەلانی ئێرانه‌وه تاكوو ئێستا وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند كه یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران به‌تایبه‌ت مادده‌كانی ١، ٤، ١٥ و ١١٥ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌بی - ئه‌هواز له هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان وه‌ک به‌شداری له ده‌سەڵات، خوێندن به زمانی دایك و هتد بێ به‌ش ده‌كات.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌لیاسی باسی كوشتنی كۆڵبه‌ران، له سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی كورد كه زیاترین ڕێژه‌ی ئیعدامه‌كان پێك دێنن كرد.
پاشان ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران وتارێكی له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران به گشتی و به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان پێشكه‌ش كرد.
ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له یاسا و له كرده‌وه‌دا دژی كهمایهتییهكانه و له سێداره‌دانی تێكۆشه‌رانی كولتوری كوردی وه‌ک نموونه هێنایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تێكۆشه‌رانی كولتوری و لایه‌نگرانی خوێندن به زمانی كوردی ده‌گیرێن و به تاوانی مه‌ترسی له سه‌ر ئه‌منیه‌تی میللی زیندانی ده‌كرێن و له سێداره ده‌درێن.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی كوشتنی كۆڵبه‌رانی كوردی كرد كه تەنانەت بە پێچهوانەی یاساكانی كۆماری ئیسلامیه.
له درێژەی كونفرانسه‌كه‌دا، ژێڕالدین ساڤاری پارلمانتاری سوئیسی و جێگری سه‌رۆكی پارتی سوسیالیستی سوئیس وتارێكی له سه‌ر فێدرالیسم وه‌ک باشترین سیستمی ده‌وڵه‌تداری بۆ ئێران پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند كه ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌یە وه‌ک وڵاتی سوئیس و ده‌توانێ له ئەزموونی سوئیس كه‌ڵک وه‌ربگرێت. ئێران ده‌بێت ڕێفۆرمێكی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می خوێندن، له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات و ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می ئابووری خۆیدا ئه‌نجام بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كونفرانسه‌كه، دیان عه‌لای نوێنه‌ری به‌هاییه‌كان قسه‌ی كرد و ناوبراو باسی لە سیاسه‌تی توندی كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی به‌هاییه‌كان له ئێران به تایبه‌ت له پێوه‌ندی لەگەڵ پرسی خوێندن و كار و هه‌روه‌ها پێشگیری له چالاكی ئایینی به‌هایی كرد.
لەو کۆنفرانسەدا نوێنه‌ری وڵاتانی كانادا، سوئیس، نۆروێژ، مێکزیک، ئا‌مریكا، شیلی، كۆلۆمبیا، سوئێد و چه‌ندین وڵاتی دیكه به‌شداربوون کە له لایه‌ن چه‌ندین ناوه‌ندی میدیایی دونیاوە ڕووماڵ كرا.