کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژران و برینداربوونی ٥ ئەندامی بنەماڵەیەك لەبانە لەلایەن كەسێكی سەر بە رێژیمەوە

18:28 - 23 پووشپەڕ 2713

کوردستان میدیا: دەست و پێوەندییەكی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەناوچەی بانە هێرشی كردە سەر بنەماڵەیەك و دوو كەسی لێ‌كوشتن و سێ‌دیكەشی لێ‌بریندار كردن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢١‌ی پووشپەڕ لەئاوایی سیاومەی سەر بانە كەسێك بەناوی ئەبووبەكەر رەشەی رەحیم ئاغا هێرشی كردۆتە سەر بنەماڵەیەك و ٥كەسی لێ‌كوشتن و بریندار كردوون.
لەئەنجامی ئەو هێرشەدا جەلالی مینە قەشقە و كوڕەكەی كوژراون و هاوسەری جەلال و هاوڕێ‌ لەگەڵ دوو كوڕی دیكەشی بریندار كراون.
بەوتەی هاووڵاتیانی ناوچەی بانە ئەبووبەكەر كەسێكی بەدناوە و یەكێك لەمۆرەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیەیە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو رووداوە بەهۆی كێشەی کۆمەڵایەتییەوە رووی داوە.