کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی مەریوانی رێز لە یادی قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرن

21:19 - 24 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: وەرزشوانانی مەریوانی بە دووچەرخە سواری لە شاری مەریوانەوە هەتا شاری هەڵەبجەی شەهید، رێز لە قوربانییانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرن.
بە پێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ١٢ دووچەرخە سواری مەریوانی کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمە بەرەو شاری هەڵەبجە بەڕێ کەوتن و بڕیارە هەتا شاری هەڵەبجە دووچەرخە سواری بکەن.
ئەو وەرزشوانە کوردانە بڕیارە هەتا شاری هەڵەبجە دووچەرخە سواری بکەن و لەسەر گڵکۆی شەهیدان تاجەگوڵینە دانێن.