کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێی هەڵاتن لە قەزاقستان میداڵی زیوی بەدەست هێنا

18:28 - 25 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: میلاد سەییار وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە لە کێبڕکێیەکانی شاری ئاڵماتی لە قەزاقستان، پلەی دووهەمی بەدەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، میلاد سەییار دوای سەرکەوتن لە خولی ئامادەکاری توانی بگاتە فیناڵی ئەو کێبڕکێیانە و پاش وەرزشوانی گورجستانی، توانی پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ میلاد سەییار، لە ماددەی ١١٠ی بە لەمپەرەوە\'\' توانیی میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکانی خولی پریمێری (لیگ برتر)ی ئێران بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ئەو پاڵەوانییە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٣ لە شاری ئاڵماتیی قەزاقستان بەڕیوەچوون.

سەرەڕای کەمیی خزمەتگوزاری و دروستکردنی بەربەست بۆ وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە، ئاستی سەرکەوتنەکانی وەرزشوانە کوردەکان بەرچاوە و لەو پێوەندییەدا \'\'کوردستان میدیا\'\' پێشتر زۆربەی هەواڵەکانی رووماڵ کردووە.