کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد پلەی قارەمانەتیی \"هەڵاتن\"ی لە ئێراندا بە دەست هێنا

14:34 - 31 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سینا محەممەدی وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە کێبڕکێیەکانی هەڵاتن بە دوو میداڵی زێڕ پلەی یەکەمی ئێرانی بە دەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کێبڕکێیەکانی هەڵاتنی مێرمنداڵان لە وڵاتی ئێران لە رێکەوتی ٢٨ و ٢٩ بەڕێوەچوون و پاش دوو رۆژ کۆتایی پێهات و تێیدا مێرمنداڵی وەرزشوانی سەقزی بە بە دەستهێنانی ٢ میداڵی زێر پلەی یەکەمی لە ئاستی ئێراندا مسۆگەر کرد.
لەو کێبڕکێیانەدا تێکڕای پارێزگاکانی ئێران بەشدارییان کردبوو و سینا محەممەدی لە قاڵبی تیپی پارێزگای سنه توانیی مەودای ١٠٠ میتر لە ١١ چرکە و ٣٧ لەسەدی چرکەدا ببڕێت و پلەی یەکەمی ئێران بە دەست بهێنێت.
ئەو وەرزشکارە کورد هەروەها لە رۆژی دووهەمیشدا مەودای ٢٠٠ میتریی بە ٢٢ چرکە و ٧٧ لەسەدی چرکە بڕی و لەو کێبڕکێیەشدا دیسان پلەی قارەمانیی ئێرانی بۆ جاری دووهەم مسۆگەر کرد.