![](/weney-mallperr/8347.jpg)
کوردستان میدیا: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆسەر بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'ئالان ئەیر\'\' وتەبێژی فارسی زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ئەم دوایییانەی هێزە ئەمنیەتییەکان و سپای پاسدارانی بۆسەر بەندی ٣٥٠ زیندانی ئەوین لە شاری تاران مەحکووم کردووە.
ئالان ئەیر لەو بەیاننامەیەدا کەلە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆیدا بڵاوی کردووتەوە، هێرشی هێزەکانی رێژیمی بۆسەر زیندانییان بە توندوتیژی وەسف و بە توندی مەحکوومی کردووە و خوازیاری ئەوەیە کە بکەرانی ئەو هێرشە رادەستی عەداڵەت بکرێن.
سەرلە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین لە شاری تاران کرایە ئامانجی هێرشی هێزە نیزامییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی رێژیم و ٣٢ زیندانیی سیاسی کە زۆربەیان بریندار بوون، رەوانەی ژوورە تاکەکە کەسییەکان کران.