کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ پارچە لەئەندامانی جەستەی هاووڵاتییەكی مەهابادی بەخشرایە كەسانی پێویست

14:53 - 6 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری مەهاباد هاووڵاتییەك دوای ئەوەیكە تووشی مەرگ مەغزی هاتبوو، بنەماڵەكەی ئەندامانی جەستەیان بەخشییە كەسانی پێویست.
سایتی زریان بڵاوی كردەوە، ماوەیەك لەمەوبەر كەسێك بەناوی شەهیری خەڵكی شاری مەهاباد تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو و بەو هۆیەوە مێشكی راوستابوو.
بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لەسەر رەزامەندی خۆیان ١٥پارچە لەئەندامانی جەستەی ئەو هاووڵاتییەیان بەخشیوەتە نەخۆش و كەسانی پێویست بەو ئەندامانە.
ماوەیەك لەمەوبەریش ئەندامانی جەستەی كچێكی تەمەن ١٨ ساڵی ئیلامیی كە تووشی جەڵتەی مێشك ببوو، بە هاودەنگی زانكۆی زانستە پزیشكییەكان بەخشرایە هاووڵاتیان.
نیگار میرزایی ماوەیەك بوو تووشی جەڵتەی مێشك هاتبوو و لەنەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریدا بوو، بنەماڵەی ئەو كچە تەمەن ١٨ ساڵەیە بە رەزامەندی خۆیان ئەندامانی جەستەی ئەو كچەیان پێشكەش بە زانكۆی زانستە پزیشكییەكان كرد.