![](/weney-mallperr/8329.jpg)
کوردستان میدیا: لە هەڵماتێکی خۆڕسکی هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزیدا، پارکی چیاسەوزی شاری ئیلام لە زبڵ و خاشاک پاقژ کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ چالاکانی ژینگەپارێزی شاری ئیلام لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا لەژێر دروشمی \'\'ئیرادەی نەتەوەیی بۆ زەوییەکی پاک و خاوێن\'\' پارکی گەورەی چیاسەوزی ئیلامیان لە زبڵ و خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە.
شەپۆلەکانی پاراستنی ژینگە و بەربڵاوی بزاوتی مەدەنیی ژینگەپارێزی وەکوو پاک و خاوێنی سروشت و شوێنە گشتییەکان و بە تایبەت سەیرانگاکان، شکاندنی چەک و ئازادکردن کەو و سمۆرە و شکاندنی قەفەس، سەرانسەری کوردستانی گرتووەتەوە و رۆژانە کۆمەڵێکی زۆر هەواڵ و راپۆرت لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە.
پێشتریش لە ئیلام ٥٠ راوچی لە هەڵمەتێکدا بە کۆمەڵ وازیان لە راوکردن هێنابوو.