کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارەی خێرخوازانی قوتابخانە ساز لە بۆکان بۆ ئوردووی راهیانی نوور سەرف دەکرێ

18:24 - 25 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: پارە و یارمەتییەکانی سندووقی خێرخوازانی بۆکان بۆ دانانی وانەکانی بەسیج و ئوردووی راهیانی نوور خەرج دکرێ.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پارەیەک بە بڕی یەک میلیارد تمەن کە لەلایەن خێرخوازانی قوتابخانە سازی شاری بۆکان، کەلە ٢٠٠ بازاری و ٥٠٠ چالاکی فەرهەنگی پێکهاتووە و بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی ئەو شارە کۆکرابۆوە، لەلایەن ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشەوە بۆ راهیانی نوور بەڕێوەچوونی وانەکانی بەسیج سەرف دەکرێ.
بەپێی ئەم راپۆرتە هەنووکە زیاتر لە ٤٠٠ پۆل بۆ خوێندن لە پێویستییەکانی شاری بۆکانە و هیچ بەرنامەیەک لەمەڕ چارەسەریی ئەو گرفتانە لە دەستی کاردا نییە، سەرەڕای کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆر لەلایەن خێرخوازانەوە تەنیا یەک قوتابخانە لە شاری بۆکان نۆژەن کراوەتەوە.
پێشتریش چەند مانگ پێش ئێستا \'\'کوردستان میدیا\'\' راپۆرتێکی لەبارەی وەرگرتنی پارە لە قوتابییان لە شارەکانی سنە، کامیاران و مووژژ بڵاو کردەوە کە ئەو پارەیە لە ئوردووی راهیانی نووردا سەرف کراوە.