کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاک و خاوێنکردنەوەی گوندی نەیسانە لە پاوە لەلایەن خەڵکی ئەو ئاوایی‌یەوە

17:10 - 3 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: خەڵکی ئاوایی نەیسانە لە هەڵمەتێکدا بە شێوەیەکی خۆڕسک، ژینگەی ئاوایی‌یەکەیان پاک و خاوێن کردەوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چالاکانی ژینگەپارێزیی ناوچەی نەوسوود بە هاوکاریی گوندی نەیسانە، پاش بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، بە شێوەیەکی خۆڕسک لە هەڵمەتێکدا، تێکڕای کۆڵان و جادەکانی گوند و هەروەها سروشتی دەوروبەریان پاک و خاوێن کردەوە.
هەڵمەتی پاک و خاوێن کردنەوەی ئاوایی نەیسانە لە زبڵ و خاشاک کە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لەژێر دروشمی \'\'پاراستنی ژینگەی کوردستان\'\' بەڕێوەچووبوو.
لەو هەڵمەتەدا ژنان، لاوان و تەنانەت منداڵانیش بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان کرد.