کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵپشتیی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە بڕیارنامەی مافی مرۆڤی ئورووپا دژی رێژیمی ئێران

17:36 - 24 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە دەرکردنی راگەیەنراوێک، پشتیوانیی خۆی لە بڕیارنامەی یەکیەتی ئورووپا دەربڕی و داوای ئازادکردنی ٥٢ هەواڵنێری بەندکراو لە ئێراندا کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، یەکیەتیی ئورووپا بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی روون، خوازیاری پاراستنی مافی مرۆڤی لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کرد.
یەکیەتیی ئورووپا لەو بڕیارنامەیەدا جەختی لەسەر پاراستنی مافی مرۆڤ لە پێوەندییەکانی رێژیمی ئێران و ٢٨ وڵاتی ئوروپایی کرد و ئەو بڕیارەی بۆ هاوکاریی رێژیمی ئێران لە هەموو بوارەکاندا خستۆتە بەر باس.
هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان و ئەنجومەنە نەتەوەیی‌یەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و هەروەها ئەحمەد شەهید، هەواڵنێری تایبەتی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وداواکاریی دیکەی یەکیەتی ئورووپا لەو بڕیارنامەیە دایە.
کریستۆف دۆلوار سکرتێری یەکەمی رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور سەرەڕای پشتیوانیی ئەو رێکخراوەیە لەو بڕیارنامەیە کە لەلایەن یەکیەتی ئورووپا لەدژی رێژیمی ئێران دەربڕیوە.
رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لەو راگەیەنراوەدا خوازیاری ئازادکرانی ٥٢ هەواڵنێر و وێبلاگ نووسی بەندکراو، لە ئیران دایە.
هەروەها ئەو رێکخراوە نیگەرانیی خۆی لە دۆخی تەندروستیی زۆربەی چالاکانی رۆژنامەنووسیی بەندکراو و دۆخی مەترسیداریان دەربڕیوە و تێیدا ئاماژەی بە محەممەد سەدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کردووە.