کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید ڕەسووڵ محەممەدزادە لە گوندی سەیف ئاوای سەقز لە کەش و هەوایەکی تەواو ئەمنیەتی و لەژێر چاوەدێریی هێزە بەسیجی و چڵکاوخۆرەکانی ڕێژیم‌دا بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌هید ڕه‌سووڵ محه‌ممه‌دزاده ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە شەڕی مووسڵدا شه‌هید بوو، خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه جیاجیاکانی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی پرسه و سه‌ره‌خۆشی کردن، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ڕه‌سووڵیان لە زێدی ناوبراو واتە گوندی سەیف ئاوای سەقز دەکەن.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لە سەیف‌ئاوا ڕایگەیاند؛ ئه‌م پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییه كه هەنوکەش درێژه‌ی هه‌یه، له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ته‌واو نیزامی و ئه‌منییه‌تی‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ.
بەپێی ئەم هەواڵە، هێزه‌كانی ڕێژیم له‌سه‌ر ڕێگای سەیف ئاوا، خاڵی پشکنینیان داناوه و هاتوچۆی خه‌ڵكیان بۆ گوندی سه‌یف ئاوا خستۆته ژێر چاوه‌دێری و هه‌روه‌ها لێپێچینەوە له‌و خه‌ڵكه و به تایبه‌ت لاوه‌كان ده‌كه‌ن كه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌و گونده.
بەپێی ئەم هەواڵە له نێو گونده‌كه و لە نێو ڕێوڕەسمەکەشدا هێزی ئیتلاعاتی ١١٤ی به‌سیج بۆ كۆكرد‌نه‌وی زانیاری و سیخوڕی و شناسایی خەڵک جێگیر کراون.
هه‌ندێك له‌م جاشانه بریتین له: ئیسماعیل ئه‌بازه‌ری، حوسێن كه‌ریمی و ئه‌بووبه‌كر سه‌فوه‌ت کە هەرکام لەوانە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە خەیانەت بۆخۆیان تۆمار کردووە و تەنانەت هەندێک کەسیشیان وەک جاشی نموونە لەلایەن ڕێژیمەوە دیاری کراون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای شەهید بوونی هاوڕێ ڕەسوڵ محەممەدزادە، كۆمه‌ڵێكی بەرچاو له ئه‌ندامانی نهێنیی حیزب له شاری سه‌قز و ناوچه‌كه په‌یمانی وه‌فادارییان له‌گه‌ڵ ڕێبازی شه‌هید ڕه‌سووڵ نوێ كرده‌وه و به شێوه‌ی جۆراوجۆریش له‌و بواره‌دا چالاكی و هاوخه‌مییان ده‌ربڕیوه.