![](/weney-mallperr/13944.jpg)
کوردستان میدیا: دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاندووە ئەگەر ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی بکرێت خەڵکی کوردستان دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا پێشبینی ده‌کات، ڕێفراندۆم له سه‌ر سەربەخۆیی هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندیی جیابوونه‌وه‌ی هەرێمی کوردستان له عێراق كۆتایی پێ بێت.
سه‌عد مەته‌ڵه‌بى، سه‌ركردەی هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا و كه‌سێک نزیک لە نوورى مالیكی، ڕایگه‌یاندوە: ئێمه دژ به‌و ڕێفراندۆمه‌ین كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى ئه‌نجامدانى ده‌كات و هیواخوازین گه‌لى كوردستان وه‌كوو به‌شێک له عێراق بمێنێته‌وه.
ناوبراو هەروەها، پێشبینی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕێفراندۆم بكرێت، زۆرینه‌ى ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وه‌دا دەبێت کە كوردستان له عێراق جیا بكرێته‌وه، به‌ڵام دواجار گه‌لى كوردستان زیانیان پێده‌گات و له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه هه‌ڵناكه‌ن كه له‌گه‌ڵیاندا هاوسنوورن.
پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکانی جیهان باسی لێ دەکرێت و تا ئێستاش ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچەکە بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی پشتیوانیی خۆیان لە سەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.
بەرپرسانی باڵای سیاسیی هەرێمی کوردستان دوای هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بێ‌دەسەڵاتیی حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە بەڕێوەبەری ئیدارەی عێراقدا پرسی سەربەخۆییان هێنایە بەرباس و ئەوەش لەگەڵ پشتیوانی چەندین وڵاتی زلهێز بەرەوڕوو بووەتەوە.