کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسەنامەی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کۆچی دوایی شێخ سەید تەها کەماڵیزادە حوسێنی نەقشبەندی

20:47 - 19 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی شێخ سەید تەها کەماڵیزاده حوسێنی نەقشبەندی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسەنامە


بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨/٧/١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٩/١٠/٢٠١٦ی زایینی کەسایەتی ناسراوی کورد و یەکێک لە سیما ناسراوەکانی تەریقەتی نەقشبەندی جەنابی شێخ سەید تەها کەماڵیزادە حوسەینی نەقشبەندی لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەو بۆنەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنەماڵەی ئایینی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو شێخ سەید تەها کەماڵیزادە حوسێنی و دۆستان و پێڕەوانی نەقشبەندی سەرەخۆشی دەکا و هاودەردی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵیان دەردەبڕێ.

هیوادارین پەروەردەگاری مەزن ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهشتی بەرین شاد بکا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتاریا

١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی