کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشکنینی بیروڕای گشتیی هاووڵاتییان لە کرماشان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە

16:44 - 18 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: هێزە لیباس شەخسی و ئەمنیەتییەکانی رێژیم بۆ کۆنترۆڵی دۆخی گشتیی شاری کرماشان، وێڕای پشکنینی بیروڕای گشتیی هاووڵاتییان، لە ئاستی شاردا دەستیان داوە گەشت لێدان.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، پاش بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی شەهرام نازری هونەرمەندی ناسراوی کورد لە زێدی لە دایکبوونی خۆی شاری کرماشان و دەنگدانەوەی ئەو هەواڵە لە میدیاکانی رێژیم بە شێوەی نێگەتیڤ، هێزەکانی رێژیم لە ئاستی شاری کرماشان مانۆڕ لێ دەدەن و لە رێگەی هێزە لیباس شەخسییەکانەوە سەرقاڵی پشکنینی بیروڕای گشتیی هاووڵاتییان لە ئاستی شار دان.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هەنووکە لە شاری کرماشان و دەوروبەری و بە گشتی لە کوردستان، خوێندنی سێ گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی لە کۆنسێرتی شەهرام نازری و کاردانەوەی نێگەتیڤی میدیاکانی رێژیم و لەهەمبەردا، تووڕەیی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد بەو کاردانەوانە، بووەتە رۆژەڤ.

دەوترێ هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەکانی رێژیم بە هێنانە ئارای ئەو مەسەلە لە کۆڕ و کۆبوونەوە گشتییەکانی شاری کرماشان، لە هەوڵی کۆنترۆلی کەش و دۆخی شاری کرماشان دان.