کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی بەرقی بازارچەی سنووریی پاوە، ناڕەزایەتیی بازاڕیانی لێکەوتەوە

16:08 - 1 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ئیدارەی بەرقی شارستانی پاوە، بەهۆی نەدانی پارەی بەرقی بازارچەی سنووریی ئەو شارە لەلایەن شارەوانیی ئەو شارەوە، کارەبای ئەو بازارچەیەی پچڕاندووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی ئیدارەی بەرقی شارستانی پاوە کارەبای تێکڕای دووکان و بازارەکانی بازارچەی مەرزیی ئەو شارەی کەلە \'\'بلواری جانبازان\'\' هەڵکەوتووە، بەبیانووی نەدانی پارە، پچڕاندووە.
کارمەندێکی ئیدارەی بەرقی شاری پاوە بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: شارەوانیی شارستانی پاوە بڕی ٤ میلیۆن تمەن قەرزداری ئیدارەی بەرقە، بەڵام ئەو پارەیە کە لەلایەن دووکاندارەکانەوە دراوە بە شارەوانیی پاوە، رادەستی ئیدارەی بەرق نەکراوە، هەر بۆیە بەرقی ئەو بازارچە سنوورییە پچڕاوە\'\'.
ئەو کارمەندە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ راشیگەیاند: \'\'خاوەن دووکانەکان بەهۆی پچڕانی کارەبای بازارچەکە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە، چونکەی ئەوان پارەی خۆیانیان داوە بە شارەوانی، بەڵام شارەوانی ئەو بڕە پارەیەی رادەستی ئیدارەی بەرق نەکردووە\'\'.
هەنووکە بەرقی بازارچەی سنووریی پاوە بە شێوەی کاتی وەسڵ کراوەتەوە و ئیدارەی بەرقیش بە بازاریان و دووکاندارەکانی راگەیاندووە کە گوشار بۆ شارەوانیی بهێنن هەتا قەرزی ئیدارەی بەرق بداتەوە.