کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێش بە هاودیتنی کەبوودوەند و بنەماڵەکەی گیرا

14:09 - 17 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بڕیاری مولاقاتی محەممەد سەدیق کەبوودوەند لەگەڵ بنەماڵەکەی، لەگەڵ توندوتیژیی مەئموورانی زیندان بەرەوڕوو بووەوە.


رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کردەوەی هێزەکانی نێو زیندان، بڵاوی کردەوە، داخوازیی بنەماڵەی کەبوودوەند لەمەڕ زیاد کردنی ماوەی مولاقاتەکەیان لەگەڵ توندوتیژیی مەئموورانی زیندان بەرەوڕوو بووەوە و سەرەڕای بێ حورمەتی بە خێزان و کوڕە نەخۆشەکەی کەبوودوەند، ماوەی مولاقاتەکەیان درێژ نەکردووەتەوە.
کوڕی محەممەد سەدیق کەبوودوەند تووشی نەخۆشییەکی دژوار بووە کەلە جووڵە و ئەنجامدانی کاری زیادەی خستووە و ئەم رووداوەش بارودۆخی رۆحیی ناوبراوی خراپتر کردووە.
هەروەها بەرپرسانی زیندانی ئەوین پێشیان بە ناردنی چەند بەرگ کتێبی پەروەردەی زمانی کوردی بۆ محەممەد سەدیق کەبوودوەند بۆ نێو زیندان گرتووە.
پێشتریش لەم مانگەدا لێپرسراوە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیان راگەیاندبوو، کە تۆمەتی و سزای نوێ بۆ محەممەد سەدیق کەبوودوەند لەبەرچاو گیراوە کە بەم زوانە پێی رادەگەیەنرێت.
کەبوودوەند لە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە بە تۆمەتی \'\'ئەنجامدانی چالاکی لە بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەڤانی\'\' سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی خەڵاتی هێلمەن/ هەمێت، نووسەرانی ئازاردراو، لە رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وەرگرت و لەو ساڵەدا، کەبوودوەند وەکوو \'\'رۆژنامەنووسی نێودەوڵەتیی ساڵ\'\' هەڵبژێردرا.