کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشنوێژی کاتیی تاران حەسەن ڕووحانیی بە تیرۆرێزم‏پەروەر ناوزەد کرد

15:58 - 12 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: پێشنوێژی کاتیی تاران هێرشی کردە سەر، سەرکۆماری ئێران و بە لمبۆزشکاو و بەڕێوەبەری ئامانجی بەرنامەکانی وڵاتانی ئورووپایی و تیرۆریزم پەروەر ناوزەدی کرد.

ئەحمەد خاتەمی پێشنوێژی کاتیی تاران، بە بێ‏ئەوەی ڕاستەوخۆ ناوی بهێنێت، هێرشی کردە سەر حەسەن ڕووحانیی سەرکۆماری ئیران و بە تیرۆریزم‏پەروەر و جێبەجێکاری بەرنامەی ئورووپاییەکان ناوزەدی کرد.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەوە بەرنامە و بیرۆکەی تێکدەرانەی ئێوە و وڵاتانی ئورووپاییە کە گرووپەکانی وەک داعش ... پەروەردە دەکات.

ئەحمەد خاتەمی ئەوەشی خستەڕوو کە؛ ئەمڕۆکە کەسانێک هەن کە بێڕێزی بە پیرۆزایەتییەکانی خەڵک دەکەن. ئەوکەسانە وەکوو ڕەوتی ٢ی جۆزەردانییەکان، بە لاڕێدا دەچن.

هێرشی پێشنوێژی کاتیی تاران بۆسەرڕووحانی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، ڕووحانی لە لێدوانێکی‏دا گوتبووی: کەربەلا وانەی پێکەوە سازان و وتوێژمان فیر دەکات.