کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی خەڵک لە ڕاسان

16:36 - 16 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی شار و گوند و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەپیر ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دێن.

پاش ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە ڕاسان ناسراوە، خەڵکی شارە جیاوازەکانی کوردستان بەپیر بڕیاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دێن و بەشێوەی جۆراوجۆر شادمانی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە، و خەباتی نوێی حیزبە خۆشەویستەکەیان دەردەبڕن.

هاووڵاتییەکی شاری سەقز بە داکوتانی تراکتی تایبەت بە ڕاسان و ناردنی فیلمی چالاکییەکەی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حیزب، هەستی بێگەردی خۆی بۆ بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەی و ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕیوە.